(ڤیدیۆ) کەڵەشێرەکانی فەرەنسا بە ئاسانی پۆڵەندایان بەزاند

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی فەرەنسا بردنەوەی بەرامبەر پۆڵەندا تۆمارکرد.‏

ئەمشەو شەممە، لە یاریگای (استاد الثمامە) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیال، هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و پۆڵەندا ڕووبەڕووبوونەوە.

“کەڵەشێرەکانی فەرەنسا” بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەیان تۆمارکرد.‏

گۆڵەکانی فەرەنسا لە خولەکەکانی 44،74،90 لەلایەن ئۆلیڤەر جیرو و کیلیان مباپێ-وە (دوو گۆڵ) تۆمارکران، گۆڵەکەی پۆلەندا لە خولەکی 99 بە پەناڵتی لەلایەن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی-یەوە تۆمارکرا.

گۆڵەکەی جیرو ژمارە 52 بوو لە کاروانی وەرزشیدا بەدرێسی فەرەنساوە تۆماریدەکات، بووە گۆڵکاری مێژووی وڵاتەکەی.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، فەرەنسا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد، لە قۆناغی داهاتووشدا بەرامبەر براوەی نێوان ئینگلتەرا و سەنیگال یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

چیرۆكی ئەو كچە حەوت ساڵانەی شۆفێرێك كوشتی

بابەتی دواتر

بنکەی سەربازیی زیلکان مووشەكبارانكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share