سەرۆک کۆماری کازاخستان بۆ پۆلیس: بەبێ هیچ هۆشدارییەک تەقە لە ناڕازییەکان بکەن

سەرۆک کۆماری کازاخستان لە کاردانەوەی ناڕەزایەتییەکانی وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند، داوا لە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەکەن بەبێ هیچ هۆشدارییەک تەقە لە ناڕازییەکان و چەکدارەکان بکەن.

قاسم جومارت تۆکایڤ، سەرۆک کۆماری کازاخستان لە کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “هۆشداری و ئاگادارکردنەوە بە هیچ ناڕازییەکی چەکدار مەدەن و ڕاستەوخۆ تەقەیان لێبکەن”.

قسەکانی تۆکایڤ دوای ئەوە دێن کە ڕوسیا بە هێزی سەربازی پشتیوانیی خۆی بۆ حکومەتی کازاخستان دەربڕی و هێزی سەربازیی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرد.

تۆکایڤ ناڕازییە چەکدارەکانی بە “تیرۆرست” ناوهێنا و وتی، “ئێمە لەگەڵ گروپی چەکداری تیرۆریستیدا ئەزموونمان هەیە و ئێمە دەزانین کە ئەوانە ڕاهێنانیان پێکراوە و لەلایەن وڵاتانی خۆرئاواوە هاوکاری دەکرێن”.

لەبارەی ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ناڕازییەکان، سەرۆک کۆماری کازاخستان ڕایگەیاند، “گەمژانەیە لەگەڵ تاوانبار و بکوژ، دانوستاندن بکرێت، مەگەر دەکرێت هەڵەیەکی وا سیاسی بکەین”.

قاسم جومارت تۆکایڤ لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “تیرۆرستان چەکیان بەدەستەوەیە و دەست لە هیچ ناپارێزن و زیان بەهەموو شتێک دەگەیەنن، بۆیە دەڵێین وڵات لە هەوڵە تیرۆریستییەکان پارێزراوە و ڕووبەڕووی هەموو چەکدارەکان دەبینەوە”.

قسە توندەکانی سەرۆک کۆماری کازاخستان دوای ئەوەهات، کە ڕوسیا هێزی بۆ پاراستنی حکومەتی کازاخستان ڕەوانەکردووە و بڕیاری پاراستنی داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە: بۆ ماوەی کاتژمێرێک سەرجەم گڵۆپەکان دەکوژێندرێنەوە

ئەمشەو لە کاتژمێری زەویدا سەرجەم گڵۆپ و رووناککەرەوەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکوژێندرێنەوە. دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم…
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشمان بۆسەر تاران دەستپێکرد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر تاران دەستپێکردووە. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share