چارەنووسی 30 هاوڵاتیی هەرێم لە میسر یەکلایی بوویەوە

دوای ئەوەی 30 هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی گەشتیارییەوە سەردانی وڵاتی میسریان کردبوو، وەک خۆیان دەڵێن لە شوێنێک کە چاودێری لەسەر بووە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە، بۆ کاروباری پەنابەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو هاوڵاتییانە بە ئێمەیان وتووە، لە شوێنێک پاسەکەیان جێی هێشتوون و پاشان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، بەڵام دوای ڕونبوونەوەی ڕوداوەکە ئازادکراون”.

لەسەر هەمان ڕوداو، بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “پەیوەندیمان بە باڵیۆزی میسر لە عێراق و کونسوڵی میسر لە ھەرێمی کوردستانەوە کرد و داوای ئازادکردن و گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییانەمان لێکردوون”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” پێویستە ھەرچی زووە ئەو هاوڵاتییانە ئازاد بکرێن و تەواوی بەڵگەنامەکانیان پێ بدرێتەوە و بگەڕێنرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان”.

ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستانەوە گەشتی وڵاتی میسریان کردووە، خەڵکی شاری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و هەولێریان تێدایە و وەک گەشتیار چوونەتە ئەو وڵاتە، بەڵام تا ئێستا دانیان بەوەدا نەناوە کە ئامانجیان بوبێت لە میسرەوە بچنە وڵاتێکی دیکە.

بابەتی پێشتر

ئەستۆن ڤێلا 1-3 مان یونایتد

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق لەبارەی پشكی هەرێمەوە ڕونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share