سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان: نووسراومان ئاراستە كراوە بێ بەرامبەر یەكەی نیشتەجێبوون بدرێتە خاوەن پێداویستیی تایبەت

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە قۆناغی یەكەمدا 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروستدەكرێت و پلان هەیە لە داهاتوودا یەكەی نیشتەجێبوونی دیكەش بۆ كەمدەرامەتان دروستبكرێت.

محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەنگاوەكانی دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دەستپێكراوە و لە زاخۆ دەستكراوە بە دروستكردنی یەكەكان و لە شاری هەولێر زەوی تەرخانكراوە و وەبەرهێنەر دیاریكراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە سلێمانی نووسراو كراوە بۆ تەرخانكردنی زەوی بۆ دروستكردنی یەكە نیشتەجێبووەكان.

ئاشكراشیكرد، “نووسراوێكمان ئاراستەكراوە كە بۆ پڕۆژەكانی داهاتوو یەكەی نیشتەجێبوون بۆ خاوەن پێداویستیی تایبەت دروستبكرێت، بەڵام بۆ ئەوەش پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە.

بابەتی پێشتر

زیاد جەبار: لەبارەی پاشەكەوتی مووچەوە بە یاسا حكومەت پابەندكراوە كە قەرزداری مووچەخۆرانە

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share