بەڕێوەبەرایەتییەک هەلی کار بۆ ژمارەیەک پسپۆڕی رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای دووکان رایگەیاند، پێویستیان بە ژمارەیەک پسپۆڕییە لە فەرمانگەی کارەبای بازیان و خەلەکان.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای دووکان ئاشکرایکرد، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان پێویستی بە ژمارەیەک پسپۆڕی تەکنیکى و ژمێریار و ئاى تى هەیە بۆ کارکردن بەشێوەی رۆژانە بۆ فەرمانگەی کارەبای بازیان.

هەروەها پێویستییان بە شۆفێرێکە بۆ هۆبەی چاکسازیی کارەبای خەلەکان.

ئاماژە بەوشکراوە، فۆرمەکە بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت پڕبکرێتەوە و مەرج و رێنماییەکان لە فۆرمەکەدا روونکراوەتەوە و دەبێت لە ماوەی حەوت رۆژ و تا بەرواری 9ی شوبات دەبێت پڕبکرێتەوە.

لەم لینکەوە فۆرمەکە پڕبکەرەوە:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdAheCpK3s-lFbdsRndgnvLGvS_CazjUSUT-xCuoQgxVfE5pw/viewform

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت داوای كەمكردنەوەی دژوارییەكانی بەردەم دانیشتووانی شەنگال دەكات

نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، جەختدەكاتەوە لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ كەمكردنەوەی ئاستەنگەكانی ژیانی دانیشتووانی قەزای شەنگال.…
Total
0
Share