بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەرنامەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ ئەم مانگە گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و لە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ بۆ 1:00ی بەرەبەیان کارەبا دابیندەکات.
بەپێی راگەیەندراوی کارەبای سلێمانی، بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە مانگی کانونی یەکەمدا لە کاتژمێر 6:30 بۆ 8:00ی بەیانی دەبێت، هەروەها لە 1:00ی پاشنیوەڕۆ بۆ 1:00ی بەرەبەیان لە هەرکاتێکدا کارەبای نیشتمانی کوژایەوە دەبێت مۆلیدەکان کارەبا دابینبکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە پاش كوژاندنەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی مۆلیدەکاندا تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسایی دەكرێتەوە.
سەبارەت بە نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی تشرینی دووەم رایگەیاندووە، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (57) دینار دیاریكرا، كه به تێكڕایی مۆلیدەی ئههلیی گهڕهكهكان لەنێوان (220) بۆ (255) کاتژمێر كاریانكردووە.
بەپێی ئەوەش، نرخی ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی تشرینی دووەم لەنێوان 13 هەزار دینار بۆ 14 هەزار و 500 دیناری عێراقیدایە، هەروەها هەندێک مۆلیدە كه بهرنامهی كاركردنیان له 7:00ی بهیانی بۆ 1:00ی بەرەبەیان كاریان كردووه نرخی ئهمپێریان لهنێوان 15.000 ههزار دینار بۆ 16.500 دینار دهبێت.