ئەمساڵ لە هەرێم وشكەساڵییە و ئاستی ئاوی ژێرزەوی كەمدەكات

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان وشكەساڵییە، ‏هۆشداری دەدات لەوەی “ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەشێوەیەكی گشتی دادەبەزێت”.‏

كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ‏ڕاگەیاند، ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی دوكان سێ مەتر ‏كەمیكردووە، ساڵی ڕابردوو 48% ئاستی ئاوی كۆكراوە بووە، ئەمساڵ تا ئێستا ‏گەیشتووەتە 41%.‏

سەرەڕای ئەم هۆشدارییە، بەڵام بەرێوەبەرەكەی بەنداوی دوكان دڵنیایی دا كە لەتوانایاندایە ‏ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو شوێنانە دابینبكەن كە لەسەر ئاوی بەنداوەكەن.‏

كۆچەر جەمال وتی، “ئەمساڵ 300 ملیمەتر باران باریوە، پێویستمان بە 600 ملیمەتر ‏باران بووە، بۆیە بە هەموو پێوەرەكانی لای ئێمە ئەمساڵ وشكەساڵییە”.‏

ڕوونكردنەوەی زیاتری دا، “لە هەرێمی كوردستان دووەم ساڵە كە كەمبارانی بووە، ‏عێراقیش ئەمساڵ سێیەم ساڵیەتی كە كەمبارانی بووە، بۆ عێراق خراپترین ساڵ دەبێت”.‏

پێشیوایە، “بەهۆی كەمیی باران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، ئاستی ئاوی ژێرزەوی ‏لەمساڵدا دادەبەزێت، بە تایبەت ئەو ناوچانەی پشت بە ئاوی ژێرزەوی دەبەستن، بۆیە ‏كشتوكاڵ بەهۆی كەمئاوییەوە دووچاری گرفت دەبێت”.‏

بەپێی زانیارییەكان ماوەی چەند ڕۆژێكە كێشەی كەمئاوی لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێرسەریهەڵداوە.

بابەتی پێشتر

عامری: دەبێت خەونەكەی سەدر بەدیبهێنرێت

بابەتی دواتر

"بوچایەکی تر".. 132 تەرم لە شارۆچکەیەکی ئۆکرانیا دەدۆزرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share