گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر راگیران

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

دوای فڕۆكەخانەی بەغداد، گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی هەولێریش راگیران.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گەشتەكانی فڕۆكەخانە بەهۆی رەوشی كەشوهەواوە راگیراون.

وتیشی، “لە راگەیەندراوێكدا وردەكاریی بڕیارەكە دەخەینەڕوو”.

لای خۆیەوە راگەیاندنی فڕۆكەخانەی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ گەشتیاران دەڵێت، به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه‌، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ له‌ كاتژمێر 11:55ی شەوی 3ی كانونی یەكەمەوە راگیراون.

دەشڵێت، راگیرانی گەشتەكان تا كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.

روونیشیكردەوە، لە ئەگەری باشبوونی كەشوهەوا، بڕیارە كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بە شێوەیەكی ئاسایی به‌ رووی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كاندا بكرێتەوە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا فڕۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی راگرتنی گەشتەكانی بەهەمان هۆكار راگەیاند.

 

بابەتی پێشتر

رۆیتەرز: بەشار ئەسەد دیداری لەگەڵ ئەردۆغان رەتکردووەتەوە

بابەتی دواتر

داواکاری گشتیی ئێران: پۆلیسی رەوشت هەڵوەشێنراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share