وەزارەتی ڕۆشنبیری ڤیدیۆکلیپی “حەوت”ی قەدەغەكرد

وەزارەتی ڕۆشنبیری كلیپی گۆرانیبێژێكی قەدەغەكرد، بەهۆی ئەوەی بەرهەمەکە، “هۆکارە بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان و بێڕێزیکردنە بە ئایین و دابونەریتی کوردی”.

دوای ئەوەی دوێنێ ڤیدیۆکلیپی “حەوت”ی توانا سەعید بڵاوکرایەوە و كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەهۆی گرتەكانی ناو كلیپەكە و دەقی گۆرانییەكەوە، لە نووسراوێكدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی كوردستان دەریکردوە و واژووی بەڕێوەبەری گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی لەسەرە، تیایدا هاتووە، “ڤیدیۆکلیپی حەوت-ی توانا سەعید جگەلەوەی لاواز و بێبنەمایە و هۆکارە بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان، بەکەمنیشاندانی ئافرەتە، کە ئەوەش پێچەوانەی ڕێنمایی ژمارە یەکی ساڵی 2014یە کە تایبەتە بە چاودێریی بواری میدیا”.

وەزارەتی ڕۆشنبیری داواشی لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن كردووە خۆیان لەبڵاوکردنەوەی ئەو گۆرانیە بپارێزن و “بەوەش خزمەت دەکەن بەپاراستنی ئاستبەرزیی کەناڵەکانیان”.

دەقی نووسراوەكە:

بابەتی پێشتر

تاوانەكە بە تیرۆر وەسفدەكەن<br>خانەوادەی جوانڕۆی باڵەبان: بکوژان سەر بە دەزگایەکی ئەمنیی هەولێرن

بابەتی دواتر

دادگای مانچستەر مێندی ئازادناکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share