هاتوچۆی هەرێم وادەی گۆڕینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل بۆ سیستمە نوێیەكە ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی گۆڕینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل بۆ پلاستیكی، هاوشێوەی مۆڵەتی شۆفێری دەدات و جەختیشدەكاتەوە دوای یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ سیستمە نوێیەكە ساڵانەی ئۆتۆمبێلیش دەگۆڕێت بۆ پلاستیكی.

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە شێوازەكە نوێیەكە لە ئێستادا كار دەكرێت كە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش یەكبخرێت و هەنگاوەكان بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەستپێكراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، گۆڕینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل ڕسووماتی تایبەتی نییە، بەڵكو تەنها ئەو ڕسووماتەی بۆ نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل وەردەگیرێت كە تایبەتە بە پارەی ژینگە و قیر و نوێكردنەوە و سزاكانە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئەرجەنتین گەیشتە چارەکی کۆتایی و هۆڵەندا چاوەڕێی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامنێرانی بێسنوور: لەکاتی ڕووماڵی هێرشەکەی داعش هەڕەشەی ئازاردان و گرتن لە تیمی ڕۆژنامەوانیی ئێستا کراوە

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی ڕێگریکردن لە تیمی ڕۆژنامەوانیی “ئێستا” دەکاتی لەکاتی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعشدا لە…
Total
0
Share