(ڤیدیۆ) ئەرجەنتین گەیشتە چارەکی کۆتایی و هۆڵەندا چاوەڕێی دەکات

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بردنەوەی بەرامبەر ئوسترالیا تۆمارکرد.‏

ئەمشەو شەممە، لە یاریگای (استاد احمد بن علی) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیال، هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و ئوسترالیا ڕووبەڕووبوونەوە.

“سەماکەرانی تانگۆ” بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەیان تۆمارکرد.‏

گۆڵەکانی ئەرجەنتین لە خولەکەکانی 35، 57 لەلایەن لیۆ مێسی و جولیان ئەلڤارێزەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی ئوسترالیا لە خولەکی 77 لەلایەن کرەیگ گۆدوینەوە تۆمارکرا.

گۆڵەکەی مێسی ژمارە 789یە لە کاروانی وەرزشیدا، هەروەها یەکەمین گۆڵە بە درێژایی مێژووی مۆندیال لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا تۆماریدەکات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەرجەنتین سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد، لە قۆناغی داهاتووشدا بەرامبەر هۆڵەندا یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەرێم وادەی گۆڕینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل بۆ سیستمە نوێیەكە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

كچە خوێندكارێكی كورد هەڵەیەكی گەورە لە كتێبێكی پزیشكيی جیهانیدا دەدۆزێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share