بافڵ تاڵەبانی: دڵۆپێك خوێنی پێشمە‌رگە‌ ھێندە‌‌ی گە‌ورە‌ی و قورسایی شاخە‌كان بە‌ ئازارە‌ بۆ ئێمە‌

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش بۆ سەر گوندی خدر جیجە لە سنووری قەرەچوغ ڕایگەیاند، ھێرشە‌ یە‌ك لە‌دوای یە‌كە‌كانی داعش ئاماژە‌ن بۆ ھە‌وڵە‌كانی خۆرێكخستنە‌وە‌یان‌، “بۆیە نەک تە‌نھا لە‌ رووی سە‌ربازییە‌وە‌ رووبە‌روویان نە‌بینە‌‌وە‌، بە‌ڵكو دەبێت بیر و شانە‌ نوستووە‌كانیشیان لە‌بنبێنین”.

بەفڵ جەلال تاڵەبانی ئیدانەی توندی پە‌لامارە‌كانی داعش و شە‌ھیدبوونی پێشمە‌رگە‌ و ھاوڵاتییانی سڤیلی لە‌ دە‌ڤە‌ری قە‌رە‌چوغ کرد و ڕایگەیاند، “گرووپی تیرۆریستیی داعش و مە‌ترسییە‌كانی ھێشتا ماون و ھێرشە‌ یە‌ك لە‌دوای یە‌كە‌كانیان ئاماژە‌ن بۆ ھە‌وڵە‌كانی خۆرێكخستنە‌وە‌یان‌، بۆیە‌ ئە‌ركی سە‌رشانی ھە‌موولایە‌كمانە‌، بە‌ھێزی پێشمە‌رگە‌ و ھێزە‌ عێراقییە‌كان و ھاوكارانمان لە‌ ھێزە‌ ھاوپە‌یمانە‌كان لە‌و مە‌ترسییە‌ ووردتر بە‌ئاگابین”.

بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، “ئە‌مجارە‌ تە‌نھا لە‌ ڕووی سە‌ربازییە‌وە‌ ڕووبە‌ڕوویان نە‌بینە‌‌وە‌، بە‌ڵكو بیر و شانە‌ نوستووە‌كانیشیان لە‌بنبێنین، چونكە‌ بیری توندڕە‌وی بە‌كردە‌یی چێندراوە‌ و پێویستە‌ ئە‌و بیرە‌ توندە‌ لە ‌پاڵ چارەسە‌رە‌ سە‌ربازییە‌كە‌دا‌ ڕیشە‌كێش بكرێت”.

داواشی لە پێشمەرگە کرد، وریاتر بن لە‌ پاراستنی ژیانی خۆیان وە‌ك چۆن خاك و نیشتمانە‌كە‌یان دە‌پارێزن، چونكە‌ دڵۆپێك خوێنی پێشمە‌رگە‌ ھێندە‌‌ی گە‌ورە‌یی وقورسایی شاخە‌كان بە‌ ئازارە‌ بۆ ئێمە‌.

بابەتی پێشتر

تێکڕای هەڵاوسان لە تورکیا بۆ زیاتر لە 21% بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

فراکسیۆنی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی سوپاسی بافڵ تاڵەبانی دەکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتی خوێندکاران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share