دوای کریستنسن.. سێیەم گرێبەستی بەرشلۆنە ئامادەیە

یانەی بەرشلۆنە سەرکەوتوو بووە لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی مارکۆس ئەلۆنسۆ، بەم نزیکانەش پێشکەشی هاندەران دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی “ڕادیۆ مارکا”، خوان لاپۆرتا و هاوکارانی لەبارەی گواستنەوەی مارکۆس ئەلۆنسۆی بەرگریکاری ئیسپانییەوە لەگەڵ یانەی چێڵسی لەسەر هێڵن، سەرچاوەکان دەیانەوێت لەسەر نرخی کۆتایی یاریزانەکە بە ڕێککەوتنێک بگەن، هەموو ئەگەرەکانیش بەو ئاراستەیەن بۆندەکە بە 10 ملیۆن یورۆ واژۆ بکرێت.

ئەلۆنسۆ دوایین وەرزی لەگەڵ چێڵسی بەڕێ دەکات، ڕێککەوتنی یەکجارەکی لەگەڵ ئیدارەی بارسا کردووە و دەیەوێت وەرزی 2022/2023 لە خولی ئیسپانیا یاری بکات، هەر ئەوەشە وای کردووە گفتوگۆکان بەباشی بەڕێوە بچێت.

“دیاریۆ ئەی ئێس” نووسیویەتی، ئەلۆنسۆ دەبێتە سێیەم گرێبەستی واژۆ کراوی بەرشلۆنە لە مێرکاتۆی 2022.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و حەیدەر عەبادی كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە كەسێكی برینداركردبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share