ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و متمانەدەدات بە هەردوو وەزیری ئاوەدانکردنەوە و ژینگە کە پشکی کوردن.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەی بڵاوکردووەتەوە بەپێی کارنامەکە، دانیشتنەکە پێنج بڕگە لەخۆدەگرێت کە یەکێکیان متمانە بەخشینە بە هەردوو وەزیری ژینگە و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق.
ئەو دوو وەزارەتە پشکی کوردن و هەریەک لە بەنگین رێكانی بۆ پۆستی وهزیری ئاوهدانكردنهوه و نزار ئامێدی بۆ پۆستی وهزیری ژینگهی عێراق کاندید کراون.
پیشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نوسراوێک کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردبوو، داوای لە ئەنجومەنەکە کردووە متمانە بە ئەو دوو وەزیرە بدەن بۆ تەواوکردنی کابینەکەی.