شێروان شێروانی بۆ جاری چوارەم بەبێ هیچ هۆكارێك سزادرایەوە

نوێنەری زیندانیانی بادینان رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا رێگا بە پارێزەرانی سزادراوانی بادینان نەدرا كەسوكارمان ببین و لە دوایین پێشهاتیش رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆ جاری چوارەم بەبێ هیچ هۆكارێک سزادرایەوە و بێبەشدەكرێت لەهەر مافێكی ئاسایی زیندانییەك.

ئەیهان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “لە كاتێكدا ئێمە وەك كەسوكاری زیندانیانی بادینان چاوەڕێی ئازادبوونی كەسوكارمان بوین و بەڵێندرابوو وەك ئیدارەی چاكسازی كە چیتر مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ كەسوكارمان بكرێت، بەڵام بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردوودا رێگا بە پارێزەرانی سزادراوانی بادینان نەدرا كەسوكارمان ببینن و لە دوایین پێشهاتیش رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆجاری چوارەم بەبێ هیچ هۆكارێك سزادرایەوە و بێبەشدەكرێت لەهەر مافێكی ئاسایی زیندانییەك”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ماوەیەكە بە پلان و بە شێوازێكی بەرنامە بۆ دارێژراو و بیانوو بە زیندانیانی بادینان دەگیرێت، لەكاتێكدا كۆی بیانووەكان نامەنتیقی و نالۆژیكین و پێی سزادەردرێن و دەخرێنە هۆڵی دیكە و تاكەكەسی و لەهاوڕێكانیان جیادەكرێنەوە و دەرون و كەشێكی نائارامیان بۆ دروستدەكرێت و بێبەشدەكرێن لە مافی پەیوەندیكردن و سەردانیکردن و بابەتی بەشداریكردن لە كۆرس و ئەو خولانەی لە چاكسازی ئەنجامدەدرێن و هەروەها بێبەشدەكرێن لە پێنوس ، چونكە ئەم زیندانیانە تەنها تاوانیان قەڵەمێك بوو”.

باسی لەوەش کرد، ” لەكاتێكدا گوهدار زێباری دوای تێپەڕبوونی 90 رۆژ لە سزادانی كە بەبێ هیچ هۆكارێك سزادرابوو تاوەكو ئێستا سزادانی بەردەوامی هەیە و لەسەری تەواو نەبووە و ئیدارەی چاكسازی ئامادەنین بیگوازنەوە لای هاوڕێکانی”.

ئاشکراشی کرد، ” سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناوخۆو دەرەوە و  نوێنەرانی وڵات و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و بواری رۆژنامەنووسی ئاگادار دەكەین و داواكارین لەسەرجەم ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان بەردەوامی بدەن بە پشتگیری لەكەیسی زیندانیانی بادینان تاوەكوو ئازادی سەرجەم زیندانیانی بادینان”.

 

بابەتی پێشتر

دووەمین حاڵەتی مردن بەهۆی پێشبڕکێوە لە شەقامی 150 مەتری هەولێر تۆمارکرا

بابەتی دواتر

سودانی لیژنەیەک بۆ رێکەوتن لەگەڵ هەرێم پێکدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە و هاوسۆزیی خانەوادە…
Total
0
Share