دووەمین حاڵەتی مردن بەهۆی پێشبڕکێوە لە شەقامی 150 مەتری هەولێر تۆمارکرا

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەم ئێوارەیە لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی 150 مەتری ماتۆڕسوارێک بەهۆی تیژڕەوی و پێشبڕکێوە گیانی لەدەستدا.

فازل حاجی،وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، “کاتژمێر 5:00ی سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی 150 مەتری  چەند ماتۆرسکیلێک بەیەکەوە پێشبڕکێیان کردبوو، لەو کاتەشدا لەسەر شەقامەکە ئۆتۆمبێلێکی نیسانی تایبەت لە سایدی خۆی رۆیشتووە، پێشبڕکێکارەکان لەبەر ململانێی خۆیان نەیانتوانیوە بە تەواوی ئۆتۆمبێلەکەی بەردەمیان ببینن وخۆیانی لێدەربازبکەن، بۆیە یەکێک لەماتۆڕسکیلەکان بە هێزێکی زۆرەوە خۆی کێشابوو بە دواوەی نیسانە تایبەتەکەدا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” لە دەرەنجامی رووداوەکەدا شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لە دەستدا و سەرنشینێکی نیسانەکەش بەسەختی برینداربوو”.

ئاشکراشی کرد، ” لە دوای کردنەوەی شەقامی 150 مەتری هەولێر، ئەمە دووەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانە لەو شەقامە تۆماربکرێت، کە هەردووکیشیان بەهۆی پێشبڕکێوە بووە”.

 

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ..شەڕە کورسی لەناو پەرلەمان لەسەر دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆک

بابەتی دواتر

شێروان شێروانی بۆ جاری چوارەم بەبێ هیچ هۆكارێك سزادرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share