هەولێر هەڵمەتێك بۆ رێكخستنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەكان دەستیپێكرد

بە مەبەستی كار ئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و نەهێشتنی جەنجاڵی لە شەقامەكان هەڵمەتێك بۆ رێكخستنەوەی بازار و هەڵگرتنی زیادەڕۆییەكان و لابردنی تابلۆی نایاسایی سەر شەقام و شوێنە گشتییەكان ئەنجامدرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە سنووری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكان هەڵمەتێك بۆ ڕێكخستنەوەی بازاڕ و هەڵگرتنی زیادەڕۆییەكان و لادانی تابلۆی نایاسایی لەسەر شۆستە و شەقام و شوێنە گشتیەكان دەستیپێكرد و هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان: پێویسته‌ لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەکان ئاستێك بۆ دیاردەی پەلاماردانی رۆژنامەنووسان دابنێن

رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان، رایگەیاند، “پێویسته‌ لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەکان ئاستێك بۆ دیاردەی پەلاماردانی رۆژنامەنووسان دابنێن”. رێكخراوی په‌یامنێران…
Total
0
Share