شارەزایەکی کەشناسی، ڕایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی باران و تەرزە بەڕێوەیە.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سبەینێ سێشەممە لە نیوەڕۆ بۆ ئێوارە کاریگەریی شەپۆلی نوێی بارانبارین کە سەرچاوەکەی دەریای سوورە دەستپێدەکات، سبەی شەو و ڕۆژی چوارشەممە ئاسمان زیاتر هەوراوی دەبێت، ئاسمان هەوری مامناوەند بۆ هەوری نزم دەبێت ناوبەناو باران دەبارێت، تاوەکو ئێوارەی چوارشەممە بە گشتی دابارین مامناوەند دەبێت،
وتیشی، “ئەگەر هەیە هەندێک کات تاوەباران و بارانی بەخووڕ ببارێت لەگەڵ تەرزە و ڕوودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، خێرایی با هەندێک کات چالاک دەبێت 20 بۆ 30 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، ڕێژەی بارانبارینی پێشبینیکراو سبەینێ تاکو ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 15 بۆ 20 ملیم دەبێت.