لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و پێنج كەسی دیكەش برینداربوون
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای هەولێر – قوشتەپە كەسێك گیانیلەدەستداوە و پێنج كەسی دیكەش برینداربوون كە دواتر ئۆتۆمبێلەكان ئاگریان گرتووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.