پەرلەمان كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكومەت دەدات

دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، كۆبوونەوەی داهاتوو دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینە وزارییەكەی حكومەتی عێراق دەدرێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوە دەنگدانە لەسەر تەواوكردنی كابینە وزارییەكە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پەسەندكردنی رێككەوتنی هاریكاریی ئابوریی بازرگانی و زانیاری و هونەریی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەنگاریا دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ کامیل: عێراق دەیەوێت دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، عێراق دەیەوێت دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن و ئەقڵیەتی خۆی دەسەپێنێت. نەوزاد…
Total
0
Share