لویس ئێنریکی: با بەڕازیل بێت

لویس ئێنریکیی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ژاپۆن بە ڕکابەرێکی قورس لەقەڵەمدەدات و دەڵێت، “گرنگ نییە لە قۆناغی 16دا کێ ڕووبەڕوومان دەبێتەوە.”

لویس ئێنریکیی ڕاهێنەری ئیسپانیا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “گوێ بەوە نادەین لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا کێ ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، هیوادارم بەرامبەر بەڕازیل بوەستینەوە، چونکە هەڵبژاردەی بەهێز دەبێت لە بەهێزەکان بباتەوە.”

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە نایەوێت بچێتە نێو هەژماری خاڵ و گۆڵ و سەرکەوتن بە پلەی یەکەم، یاخود دووەم، لەو بارەیەوە دەڵێت، “ئێمە دەمانەوێت ناسناوەکە ببەینەوە، بۆیە چاومان لەوە نییە کێ لە قۆناغی 16 ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، ئێستا بێت یان قۆناغەکانی دیکە بەڕازیل بێت یان هەر هەڵبژاردەیەکی دیکە، بەو جۆرە بیر ناکەینەوە، ئەگەر شەڕی پلەی یەکەم بکەیت ئەو قسە و باسە ناخوات، بۆ بردنەوەی مۆندیال دەبێت لە هەموو گەورەکان ببەیتەوە، ئەوە تاکە ئامانجی ئێمەیە.”

بابەتی پێشتر

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ: بۆ گەشتی ئێران تەنها پاسپۆرتەکەت بەسە

بابەتی دواتر

"فیفا" بۆ مۆندیالی 2026 بیر لە گۆڕانکارییەکی سەیر دەکاتەوە !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share