ڤالڤێردی دەبێتە كاپتنی ڕیاڵ مەدرید

ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید سەرسامە بەو پابەندییەی ڤالڤێردی بە ڕێنماییەكانی یانەكەوە هەیەتی و پێیوایە لەداهاتوودا دەبێتە یەكێك لە كاپتنەكانی یانە مەلەكییەكە.

ڤالڤێردی هیچ كاردانەوەیەكی خراپی نییە بەرامبەر بڕیارەكانی ڕاهێنەر و پابەندی هەموو ڕێنماییەكانە.

لە هەر شوێنێك یاریی پێبكرێت ئەوپەڕی توانای خۆی بەكاردەهێنێت.

ئەمە جگە لەوەی بەردەوام یاریزانە ئۆرۆگواییەكە لە بەرەو پێشچوندایە و هەنگاو بە هەنگاو باشتر دەبێت.

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشبینی دەكات لە داهاتوودا ڤالڤێردی ببێتە یەكێك لە كاپتنەكانی یانە مەلەكییەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share