مۆراتا لە کۆتایی وەرزدا سێ بژاردەی لەبەردەمدا دەبێت

ئەلڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری ئیسپانی یانەی یوڤانتۆس لە کۆتایی وەرزدا بژاردەی یاریکردنی بۆ سێ یانە لەبەردەمدا دەبێت.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا 2021-2022 وادەی خواستنی ئەلڤارۆ مۆراتا لە یانەی یوڤانتۆس بەفەرمی کۆتاییدێت، چانسێکی بەهێزی هەیە جارێکی دیکە وادەی خواستنەکەی نوێبکرێتەوە، یاخود لە خواستنەوە بکرێت بە هەمیشەیی.

بژاردەیەکی دیکەی بەردەم هێرشبەرە ئیسپانییەکە گەڕانەوەیە بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، بەڵام لەئێستادا ئەو هەنگاوە قورسە، چونکە ئەتلەتی ئەنتوان گریزمانی لە یانەی بەرشلۆنەوە خواستووە و هەردوو هێرشبەرەکە هەمان ڕۆڵ و پێگەیان هەیە.

بژاردەی سێیەمی بەردەم مۆراتا، پەیوەندیکردنە بە یەکێک لە یانە زەبەلاحەکانی ئینگلتەرا، کە ئەویش یانەی تۆتنهامە.

یانەی تۆتنهام بە ئەگەرێکی زۆرەوە هاری کەین بۆ یەکێک لە یانە زەبەلاحەکانی دیکە لەدەستدەدات، لەم حاڵەتەشدا پێویستیان بە جێگرەوەیەک دەبێت و مۆراتا وەک یەکێک لە بژاردەکان تاوتوێکراوە.

بابەتی پێشتر

گەریلاكانی خەلیفان لەلایەن هێزەكانی ڕۆژەوە شەهیدكراون

بابەتی دواتر

دەتەوێت لە چەند خولەكێكدا میزاجت باشبكەیت؟ یەكێك لەم 9 خواردەمەنییە بخۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share