پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كەسێك بە تۆمەتی فێڵكردن لە هاوڵاتییان دەستگیركراوە و دەشڵێت، لە چەند بنكەیەك داواكراو بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک لەسەر تۆمەتبارێک کە فێڵی لێکردوون، ھێزەکانیان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و تۆمەتبار لەلایەن بنکەی پۆلیسی رزگارییەوە دەستگیركرا.
تۆمەتبار (ز.س.أ.) لەدایکبووی 1983 لە بنكەكانی پۆلیسی کوردسات و بەختیاری و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان داواکراو بووە و سکاڵای لەسەر بووە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.