توێژینەوەیەک: بەرهەمە جوانکارییەکان هەڕەشەیەکی بێدەنگن لەسەر تەندروستیی ژنان

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی، بەرهەمە جوانکارییەکان مەترسییەکی بەردەوام و بێدەنگن لەسەر تەندروستیی ژنان.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە و تێیدا پشکنین بۆ سەدان بەرهەمی جوانکاری ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە ماددەی DEHP ی کیمیاییان تێدایە، کە بە ماددەیەکی بکوژ ناسراوە.
توێژەران دەڵێن، پێست بە ئاسانی ئەو ماددەیە هەڵدەمژێت و دەبێتە هۆی هەوکردنی پێست و ئەکزیما و چەندین جۆر نەخۆشی درێژخایەنی دیکە.

ماددەی DEHP، لە بەرهەمەکانی بۆیەی نینۆک، سووراو، کرێمی رۆژانە و بۆنەکاندا هەیە.

توێژەران دەڵێن، چەندین ماددەی جۆراوجۆری دیکە هەن لەناو بەرهەمە جوانکارییەکاندا کە مەترسین بۆ سەر ژیانی ژنان لەوانە تێکدانی سووڕی مانگانە، ئەو کەسانەشی بە شێوەی رۆژانە و بەردەوام بەرهەمە جوانکارییەکان بەکاردەهێنن زۆرترین زیانیان پێدەگات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی ئەو پێشبینییانەی لەبارەی شەپۆلێكی چڕی بارانبارینەوە لە ئارادان، تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share