بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵی نوێوە: هەموو هەوڵێکمان بۆ بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروست و ڕاستکردنەوەی ئیداری و ڕێکخراوەییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەپەیامێکدا بەبۆنەی ساڵی نوێی 2022وەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لەم بۆنەیەدا تەئکیددەکەینەوە لە یەکخستنی ھەوڵەکانمان بۆ یەکڕیزیی نیشتمانی و تەبایی نێو ماڵی کورد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە پێناو سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە خەڵکی کوردستان دەکات و دەڵێت، “ھیوام وایە بە خێر و شادییەوە بەرەو ساڵێکی ئارامی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ھەنگاوبنێین و ھەموولایەکمان لە کەشێکی کامەرانیدا ژیان بەڕێبکەین”.

ڕاشیگەیاندووە، “لەم بۆنەیەدا تەئکید دەکەینەوە لە یەکخستنی ھەوڵەکانمان بۆ یەکڕیزیی نیشتمانی و تەبایی نێو ماڵی کورد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە پێناو سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و خۆشگوزەرانیی زیاتر و پێکھێنانی حکومەتێکی کارا لە عێراق، کە بتوانێت وەڵامدەرەوەی خواستی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکان بێت”.

جەختدەکاتەوە، “ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەموو ھەوڵێکمان ڕوو لە بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار و ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی ئیداری و ڕێکخراوەییە تا حزب لە خزمەتی ھەمووان بێت بێ جیاوازی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سلێمانی مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلارە، حكومەتی ناوەند ئامادەیە ئەو پارەیە بدات؟

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كەرتی تایبەت دەسەڵاتدارە بەسەر كەرتی نەوت لە هەرێمدا پێچەوانەی عێراق كە موڵكداری كەرتەكە دەگەڕێتەوە…
Total
0
Share