لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئۆكرانیا لە مەدرید تەقینەوەیەك روویدا و وەزارەتی و ناوخۆی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات، “بەهۆی تەقینەوەكەوە كەسێك برینداربووە”.
میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، كەمێك پێش ئێستا لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئۆكرانیا لە مەدرید تەقینەوەیەك روویداوە.
هاوكات وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا بڵاویكردووەتەوە، تەقینەوەكە لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئۆكرانیا لە مەدرید بووە و بەهۆی تەقینەوەكەوە كەسێك برینداربووە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەش دەستیپێكردووە.