ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەران دەفەوتێت؟
چارەنووسی مووچەی مانگی 12یەكلادەكرێـتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، سبەینێ مووچەی مانگی 11ی لیوا هاوبەشەكان دەدرێت و هیچ بڕیارێك نییە مووچەی مانگی 12ی ئەمساڵ پاشەكەوت بكرێت و لە كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوودا مووچەی مانگی 12 دەدرێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، مووچەی لیوا هاوبەشەكان لەلایەن هاوپەیمانانەوە پارەی بۆ تەرخاندەكرێت بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە سبەینێ پێنجشەممە مووچەی لیوا هاوبەشەكان دەدرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، مووچەی مانگی 12ی ئەمساڵی فەرمانبەران نافەوتێت، بەڵكو دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەدرێت و هیچ بڕیارێك نییە كە مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران پاشەكەوت بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: لەپێناو بەرژەوەندیی چارەخوازان ڕۆژانی پشووش دەوام دەکەین

نەخۆشخانەی هیوا بەردەوامیی دەوامی نەخۆشخانەکە لە ڕۆژانی جەژندا بەڕووی چارەخوازان ڕادەگەیەنێت. نەخۆشخانەی هیوا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی…
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندی: ئەوانەی هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلاریان داوە دۆسییەکانیان رەوانەی دادگا دەکرێت

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندووە کە لەرێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە رێکاری توند بەرامبەر بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر و جەختدەکاتە کە…
Total
0
Share