ساركۆزی بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایی دەكرێت

نیكۆلا ساركۆزی

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە 23ی تشرینی دووەم دادگایی نیكۆلا ساركۆزی، سەرۆكی پێشووی فەڕەنسا لە پاریس بەڕێوەبچێت لە دۆسیەیەكی پەیوەندیدار بە گەندەڵی-دا.

ئەمەش بۆ یەكەمجارە لە مێژووی فەڕەنسا لە ماوەی دوای جەنگ كە تیایدا سەرۆكی فەڕەنسا بە دۆسیەی گەندەڵی دادگایی بكرێت.

سەرۆكی پێشوو (تەمەن 65 ساڵ) ئیدانەی هەنگاوەكەی دادگای كرد و بە “ئابڕوچوونێك كە لە مێژوودا تۆماردەكرێت” ناویبرد و بەڵێنیشیدا بە گیانێكی “پاڵەوانانە”وە بچێتە بەردەم دادگا.

بەر لە ساركۆزی جاك شیراك،ی سەرۆكی پێشوتر لە ساڵی 2011 بە دوو ساڵ زیندانی سزادرا بەتۆمەتی بەكارهێنانی پارەی گشتی لەرێی وەزیفەی ناڕاستەوە لە شارەوانی پاریس، بەڵام بەهۆی بارودۆخی تەندروستییەوە لەبەردەم دادگا ئامادەنەبوو.

بەمەش ساركۆزی دەبێتە یەكەم سەرۆككۆماری فەڕەنسی لەبەردەم دادگادا ئامادەبێت.

ساركۆزی كە لە پاش شكستەكەی لە هەڵبژاردنەكاندا لە كۆتاییەكانی ساڵی 2016دا كشانەوەی لە سیاسەت ڕاگەیاند، ڕوبەڕووی ئەگەری بەندكردن بۆ 10 ساڵ و بژاردنی بەهای یەك ملیۆن یۆرۆ دەبێتەوە بەتۆمەتی گەندەڵی و بەكارهێنانی دەسەڵات، لەگەڵیشیدا دوو كەسی دیكە بەتۆمەتی پێشێلكردنی نهێنی پیشەیی دادگایی دەكرێت.

دۆسیەی دادگاییەكە پەیوەندی بە دۆسییەكی دیكەوە هەیە كە تیایدا گوماندەكرێت ساركۆزی پارەی لە لیبیا وەرگرتبێت بۆ هەڵمەتی سەرۆكایەتی لە ساڵی 2007دا.

پێشبینیش دەكرێت پڕۆسەی دادگاییەكە تا 10ی كانونی یەكەمی داهاتوو بەردەوام بێت.

بابەتی پێشتر

لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی پێنجوێن کەسێک گیانی لە دەستدا

بابەتی دواتر

خانەی ڕاپەڕاندن سەرنج و داواکانیان دەدەنە تیمی وزاری گۆڕان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share