دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڕامۆس پەکیانکەوتووە

ڕامۆس بێهیوابووە و بڕیاریداوە گوێبیستی ئۆفەری یانەکانی دیکە بێت

دانوستاندنی نێوان لێپرسراوی کارەکانی سێرجیۆ ڕامۆس و ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید پەکیکەوتووە، یاریزانەکەش دەتوانێت لەگەڵ هەر یانەیەکی دیکە ڕێککەوتن بکات.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڕامۆس هەست بە بێهیوابوون دەکات بەتایبەت دوای ئەوەی بەر لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی ئێڵچی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە دانیشتووە و گفتوگۆی ئەنجامداوە.

ڕۆژنامەنوسانی ئیل شیرینگیتۆ ئاماژەیانکردووە، پێرێز هەمان ئۆفەری پێشووی (موچەی ساڵانە 12 ملیۆن بە لێبڕینی لەسەدا 10) بۆ ماوەی دوو وەرز پێشکەشی کاپیتانۆ کردووە، ئۆفەرەکەش هەرگیز لە ئاستی داواکارییەکانی ڕامۆسدا نەبووە ، بۆیە یاریزانەکە ڕوبەڕو بە سەرۆکی ڕاگەیاندووە، کە ناچارە گوێبیستی ئۆفەری یانە داواکارەکانی بێت.

“ئاس” لەزاری کەسانی نزیکی ڕامۆسەوە بڵاویکردووتەوە، لە ئێستادا هەستدەکات فلۆرنتینۆ پێرێز و ئەنخێل سانچێز وەک سەرۆک و بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانە پشتیانتێکردووە و لە حاڵەتی ڕۆیشتنیدا تەنانەت ڕێگریشی لێناکەن، هەوڵەکانیشیان بۆ کڕینی داڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی یانەی بایرن میونشن ئاماژەیەکی ئاشکرایە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنەی لەدوای کۆتاییهاتنی پەیوەندی نێوانیان دروستدەبێت.

بە شێوەیەکی گشتی دانوستاندنی نێوان ئیدارەی لۆس بلانکۆس و سێرجیۆ ڕامۆس پەکیکەوتووە و نەزانراوە، ئایا لە داهاتوودا ڕێککەوتن دەکرێت یان نا؟

ڕامۆس لە هاوینی 2021  بۆندەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتاییدێت، بەپێی یاسا لە میرکاتۆی زستانەوە دەتوانێت ڕێککەوتن لەگەڵ هەر یانەیەکی داواکار بکات، بەم هۆیەوە یانەکانی پاریس سانت جێرمان و یونایتد و سیتی ئامادەییان نیشانداوە بۆندی پێشکەشبکەن.

بابەتی پێشتر

عەبادی: عێراق لە بەردەم مەترسی بوون و نەبوون دایە

بابەتی دواتر

ئەو پیاوەى ئەمریکا دەریکرد و چینى گەیاندە سەر مانگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو چەند یارییەکی بەهێز ئەنجامدەدرێن

چالاکیی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامە و ئەمشەو چەند ڕووبەرووبوونەوەیەکی بەهێز ئەنجامدەدرێن. ئەمشەو سێشەممە، یاریگاکانی ئەوروپا گەرموگوڕییان پێوە دیاردەبێت،…
Total
0
Share