لە دۆسیەی پارە دزراوەکانی عێراق بەرپرسێکی دیکە دەستگیرکرا

ئەمڕۆ هەیسەم جبوری پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە تۆمەتی تێوەگلانی لە دۆسیەی پارە دزراوەکانی عێراق دەستگیرکرا.

دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “هەیسەم جبوری پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و راوێژکاری دارایی مستەفا کازمی بە تۆمەتی تێوەگلانی لە دۆسیەی دزیی سەدە دەستگیرکراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ناوبراو پارەکانی بە شێوەی بەرچاو زیادیانکردووە و بە شێوەی نامەشروع دەستی کەوتووە”.

ئاشکراشی کرد، “فەرمانی دەستگیرکردنەکە لە پاش لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی دێت لە پارە و سامانی جبوری کە بڕی  16 ملیار و 157 ملیۆن و 291 هەزار دیناری زیاتربووە لە داهات و مووچە راستەقینەکەی”.

دەستگیرکردنی هەیسەم جبوری لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەند کەسێک بە تۆمەتی دزینی 28 ملیار دیناری عێراق و بردنە دەرەوەی دەستگیرکران، لە چەند رۆژی رابردووشدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشێک لە پارەکەی لە وڵاتی ئوردنەوە گەڕانەوە عێراق.

 

بابەتی پێشتر

کیسەڵێک کە قەبارەکەی هێندەی ئۆتۆمبێلێکە دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

ئەرجەنتین یان پۆڵەندا، مێژوو کێ دەکاتە براوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌لبوسی، ده‌قی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.…
Total
0
Share