ژنێک بە هۆکارێکی سەیر داوای پێنج ملیۆن دۆلار قەرەبوو لە “ئەندۆمی” دەکات

ژنێک بە هۆکارێکی سەرسوڕهێنەر داوایەکی یاسایی دژی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ماکەرۆنەی خێرا “ئەندۆمی” تۆماردەکات و داوای قەرەبووی پێنج ملیۆن دۆلار دەکات.

ژنەکە ئەمریکییە و لە فلۆریدا دەژی، بەهۆکاری ئەوەی کۆمپانیای Kraft Heinz Foods لەسەر ماکەرۆنە ئامادەکراوەکە نووسیویەتی لە کەمتر لە خولەکێکدا ئامادە دەبێت و ماوەی ئامادەبوونەکەی زیاتری ویستووە بۆیە سکاڵای تۆمارکردووە.

بەپێی ئەو سکاڵایەی تۆماریکردووە، ئەندۆمییەکە لە مایکرۆوەیڤدا زیاتر لە سێ خولەکی ویستووە تا ئامادەبوون، بەڵام لەسەر ژەمە ئامادەکراوەکە نووسراوە کەمتر لە خولەکێک ئەوەش دەریدەخات کۆمپانیاکە “درۆ”ی لەگەڵ کڕیارەکانی کردووە.

بابەتی پێشتر

ئەمپێری کارەبای ماڵان کەمدەکرێتەوە

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: لە هەر چوار کچە سەربازێکی ئیسرائیل یەکیان رووبەڕووی دەستدرێژی دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share