ئۆتۆمبێلێکی نوێ لەسەر زەوی دەڕوات و بە ئاسمانیشدا دەفرێت

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ئەمریکی رێگەی بە کۆمپانیایەکی ناوخۆیی دا کە ئۆتۆمبێلێکی بخاتە ژێر ئەزموونکردنەوە کە توانای فڕینی هەیە.

کۆمپانیاکە ناوی Alef ە و ئۆتۆمبێلەکەی ناوی model A یە لە توانایدایە لەسەر زەوی بڕوات و لە هەندێک شوێنیش کە پێویست بکات بەرزببێتەوە و بفڕێت.

تائێستا ئۆتۆمبێلەکە لەژێر پەرەپێداندایە، لە توانایدایە لە یەک بارگاویکردندا 321 کیلۆمەتر لەسەر زەوی و 177 کیلۆمەتر بە ئاسماندا بفڕێت.

چاوەڕێ دەکرێت لە ساڵی 2025 ئۆتۆمبێلەکە بخرێتە بازاڕەوە و نرخی بگاتە 300 هەزار دۆلاری ئەمریکی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گەیاندنی عێراق: تێلیگرام مەترسییە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی

وەزارەتی گەیاندنی عێراق بڵاویکردەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام مەترسیی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی هاوڵاتییان دروست دەکات، بۆیە…
Total
0
Share