زیاتر لە 400 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 415 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە و 14 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی دووەم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاویكردەوە و ئاشكرایكرد، پینج هەزار و 241 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 415 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 198 توشبووی نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە.

بەپێی وەزارەتی وەزارەتەكە 14 توشبوو گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە سلێمانی بووە بە شەش حاڵەت.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 96 هەزار و 616 توشبوو، لەو ژمارەیە 60 هەزار و 363 كەسیان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 146 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكایەتیی هەرێم كوشتنی زانا ئێرانییەكە ئیدانەدەكات

بابەتی دواتر

کارەبای نیشتمانی لە هەندێک شوێنی سلێمانی کەمدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی شارەزایان دەربارەی شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو دەردەچێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك كە لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی ڕێكخراوەكەیانەوە ئامادەكراوە و سەردانی چین-یان كردووە، بەئەگەرێكی زۆرەوە هەفتەی…
Total
0
Share