لە مانگی رەمەزاندا بەم رێگایانە خۆت لە بۆنی ناخۆشی ناودەم رزگاربکە

لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان بەشێک لە رۆژوەوانان بەدەست بۆنی ناخۆشی ناودەمیان دەناڵێنن، بەڵام دەکرێت بە چەند رێگایەکی ئاسان خۆتی لێدەرباز بکەیت یان لایەنی کەم کەمیبکەیتەوە لەوانەش:

-رێگری لە وشکبوونەوە بکە، وشکبوونەوەی جەستە بەهۆی کەمبوونەوەی شلەمەنی لە جەستەدا و بە تایبەت لەناودەمدا بۆنی ناخۆش دروستدەکات، بۆ رزگاربوون لەمەش لەدوای کاتی بەربانگ بڕێکی باش ئاو بخۆرەوە.

-ددانەکانت دوو جار لە رۆژێکدا بشۆ، ئەو مەعجونانە بەکاربهێنە کە فلۆرایدی تێدایە.

-بۆ پاککردنەوەی ئەو پاشماوانەی دەچنە نێوانی ددانەکان، بەردەوام پەتیی ددان پاککردنەوە بەکاربهێنە، دواتریش پاکژکەرەوەی ناو دەم بەکاربهێنە.

-لە خواردنی شیرینی دووربکەوەرەوە، لەبری ئەوە گرنگی بە خواردنی میوە بدە.

-جوینی بنێشتێک کە شەکری تێدا نییە.

-دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی کە بۆنی زۆریان هەیە، وەک سیر و پیاز.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی جیهانی دەدەن
بەهۆی توێژینەوە لە ڤایرۆسە نامۆکان

راپۆرتێک ئاشکرایدەکات، لێکۆڵینەوە زۆرەکانی زانایانی بواری ڤایرۆسناسی لە ڤایرۆسە جۆراوجۆرەکان مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانی دروستکردووە. رۆژنامەی واشنتۆن پۆست…
Total
0
Share