فیفا کات و وادەی مۆندیالی یانەکانی ئاشکراکرد

ئەمڕۆ دووشەممە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان “فیفا” کات و وادەی ئەنجامدانی جامی جیهانیی یانەکانی ئاشکراکرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن فیفاوە ئاشکراکراون، مۆندیالی یانەکان بۆ ساڵی 2022 لە سێ بۆ 12ی مانگی شوباتی 2022 دەخایەنێت، بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ لە زیوریخی پایتەختی سویسرا تیروپشک بۆ یانە بەشدارەکان بکرێت.

دوای کشانەوەی ژاپۆن بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئیمارات توانی مافەکانی ڕێکخستنی پاڵەوانێتییە وەرزشییەکە بەدەستبهێنێت، پێشتریش لە ساڵانی 2009، 2010، 2017، 2018 سەرکەوتووبووە لە سازکردنی ڕووداوە وەرزشییەکە.

لە وەشانی نوێی مۆندیالی یانەکاندا، یانەکانی چێڵسیی ئینگلیزی، ئەهلیی میسڕی، هیلالی سعودی، پاڵمێراسی بەرازیلی، ئۆکلاند سیتی نیوزلاندی، مۆنتێری مەکسیکی و ئەلجەزیرەی ئیماراتی بەشداریدەکەن.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە لە باڵۆندۆری حەوتەمی مێسی سوودمەند دەبێت؟

بابەتی دواتر

فیفا تەکنەلۆجیای "ئۆفسایدی ئوتۆماتیکی" تاقیدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی لە دێمبلی توڕەیە

چاڤی هێرناندێز ڕۆیشتنی دێمبلی یاریزانی فەرەنسی بۆ یانەى پاریس سانجێرمان ئاشکراکرد. پاش بردنەوەیان لە میلان، چاڤی هێرناندێز بەشداری…
Total
0
Share