(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا و سه‌نیگال بۆ قۆناغی (16)ی مۆندیال سه‌رکه‌وتن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی یه‌که‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی هۆڵه‌ندا و سه‌نیگال به‌ پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌م سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی (16) به‌ده‌ستهێنا.

هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ‌له‌ یاریگای (استاد البیت) سێیه‌م یاریی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر  قه‌ته‌ر ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی لویس ڤان خال کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی هۆڵه‌ندا له‌ خوله‌که‌کانی 26، 49 له‌لایه‌ن کۆدی خاکپۆ و فرینکی دی یۆنگه‌وه‌‌‌‌‌ تۆمارکران.

له‌ یارییه‌کی دیکه‌ی هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئیکوادۆر تۆمارکرد.

گۆڵه‌کانی سه‌نیگال له‌ خوله‌که‌کانی 44، 70 له‌لایه‌ن ئیسمایلا سار و کالیدۆ کۆلیبالی-یه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی ئیکوادۆر له‌ خوله‌کی 68 له‌لایه‌ن مۆیسز کایسیدۆ-وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی کۆتا ئه‌نجامی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی حه‌وت خاڵ و سه‌نیگال به‌ کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ به‌ پله‌کانی یه‌که‌م و دووه‌م بۆ قۆناغی (16) سه‌رکه‌وتن، هه‌ڵبژارده‌کانی ئیکوادۆر و قه‌ته‌ر-یش ماڵئاواییان له‌ پاڵه‌وانێتییه‌که‌ کرد.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی 600 كڵاشینكۆف و دەمانچە رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی هەڵەبجە: ڕێژەی ڤایرۆسی جگەر بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share