پاریس دووانی مسۆگەر کردووە و بە دووانی وتووە: ماڵئاوا

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەرگای گواستنەوەی بەڕووی دووان لە یاریزانە ئەزمووندارەکانیدا کردووەتەوە، لە هەمان کاتدا نزیکبوونەتەوە لە کڕینی دوو یاریزانی بە توانا.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی نووسیویەتی، لویس کامپۆسی بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس نزیک بووەتەوە لە کڕینی جیانلوکا سکاماکا، هێرشبەری لاوی یانەی ساسولۆ بە بڕی 50 ملیۆن یورۆ.

چاوەڕوان دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج وەرز بە مووچەی سێ ملیۆنی ساڵانە واژۆ بکرێت، هەروەها گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی میلان سکرینیاری بەرگریکاری ئینتەر میلان بەردەوامە و نزیک بووەتەوە لە ڕێککەوتن.

لە بەرامبەردا، کریستۆف گالیتیێری ڕاهێنەری نوێ دەرگای بەڕووی کیلۆر ناڤاسدا کردووەتەوە، هەروەها ڕێگریشیان لە فرۆشتنی پریسنێل کیمپێمبێ نەکردووە بەو مەرجەی گرێبەستێکی گونجاویان پێشکەش بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤانتۆس و ناپۆلی ڕێگری له‌ یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ ئیتاڵیاوه‌ ئاشکرایانکردووه‌،‌ یانه‌کانی یوڤانتۆس و ناپۆلی بیر له‌ دابڕینی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌.…
Total
0
Share