خوێندکارێکی ئامادەیی و دوو هاوڕێی لە مامۆستایەکیان دا و برینداریانكرد.
ئەمڕۆ سێشەممە لە ئامادەیی پیشەسازی لە گەڕەکی ئیمام قاسمی كەركوك، خوێندکارێک لەگەڵ دوو هاوڕێیدا چوونەتە ناو خوێندنگەکە و لە یەکێک لە مامۆستاکانیان داوە و برینداریانكردووە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەڕێوەبەری خوێندنگەکە و مامۆستا بریندارەکە سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەو كەیسە دەستگیرنەکراوە.