كوڕێك دەستگیركرا هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لە كچ كردووە

بەهۆی هەڕەشەكردن لە كچێك بەوەی وێنەكانی بڵاودەكاتەوە، هێزەكانی پۆلیس كوڕێكیان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەغداد ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، چەند كەسێك دەستگیركراون كە دووانیان جانتای ژنانیان بڕیوە و چەندین تاوانی تری دزیكردنیان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەغداد، سێ كەسی تر لە تۆمەتبارەكان ماتۆڕسكیل و دوكان و كەلوپەلی هاوڵاتییانیان دزیوە و بە بڕیاری دادوەر دەستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەغداد دەڵێت، یەكێكی دیكە لە دەستگیركراوەكان، لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لە كچێك كردبوو، دوای تۆماركردنی سكاڵا لە لایەن كچەكەوە، تیمێك پێكهێنرا و توانرا تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەبارەی بایکۆتی تاقیکردنەوەکان لە لایەن مامۆستایانی وانەبێژ هاتەدەنگ

بابەتی دواتر

گولـلە نراوە بە دڵ و سەرییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ رۆژ پشوو راگەیەندرا

لەم مانگەدا سێ رۆژ دەكرێتە پشووی فەرمی لە عێراق. بەبۆنەی ساڵیادی سەركەوتن رۆژی یەكشەممە 10ی كانونی یەكەم پشووی…
Total
0
Share