بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەبارەی بایکۆتی تاقیکردنەوەکان لە لایەن مامۆستایانی وانەبێژ هاتەدەنگ

بەڕێوەبەریی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لەو خوێندنگانەی مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتی تاقیکردنەوەکان دەکەن، لە رێگەی لیژنەوە پرسیارەکان دادەنرێن.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، “ئێمە لە سەرەتای دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن داوامانکردووە، مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست یان هەمیشەیی، ئەوان یەکێکن لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی بەردەوامی پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دڵنیایی وانەبێژان دەکەینەوە، پشتیوانیانین، دۆسیەکانیان چووەتە ئەنجومەنی راژە، خاڵبەندیان بۆ کراوە، ئێمە وەک مامۆستای هەمیشەیی مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین،  داواش دەکەین حکومەتی هەرێمیش بە پێی ئەو بودجەیەی لەبەردەستیایەتی قۆناغ بە قۆناغ ئاوڕیان لێبداتەوە”.

باسی لەوەش کرد، “لەگەڵ بایکۆتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم نیم لەلایەن مامۆستایانی وانەبێژ، ئێستا کاتەکەی ناسکە، بەڵام گەر شتی وا رووبدات ئێمە بە مامۆستا میلاکەکان چارەسەری دەکەین و پرسیاری تاقیکردنەوەکان لە رێگەی لیژنەوە دادەنێین و ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەین”.

ئەم وتانەی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی هەرێم، مامۆستایانی وانەبێژ دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە گرنگیی کاری هاوپەش لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
زیاتر ببینە

نووسینگەی خانمی یەکەمی عێراق: پشکنینی خوێن بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکرێت

نووسینگەی خانمی یەکەمی عێراق بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ناسینەوەی روفاتی ئەنفالکراوان، پشکنینی خوێن بۆ کەسوکارەکانیان لە چەمچەماڵ دەکرێتەوە. نووسینگەی شاناز…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: ئەم ئێوارەیە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنن. جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی…
Total
0
Share