دوایین زانیاری لەبارەی سەربازیی زۆرەملێوە

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران و سەكردەیەكی چێوەی هەماهەنگی، دوایین پێشهاتەكانی پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ ئاشكرادەكەن و كاتی پەیڕەوكردنی ئاشكرادەكەن.

مەلا كەریم شكور ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دوا و رایگەیاند، “بەهۆی مشتومڕ لەسەر خەرجییەكانی پەیڕەوكردنی خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ، پڕۆژەیاساكە رەتكراوەتەوە و بڕیارێكی دیاریكراو بۆ ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و پەسەندكردنی نییە، بەڵام ئەگەری پەیڕەوكردنی ئەو سیستمە كراوە و چاوەڕوانكراوە”.

وتیشی، لەبارەی بودجەی پێویست بۆ كردنەوەی سەربازگەكان و مووچە و دەرماڵەی سەربازان و ئەو ئەفسەر و كارمەندانەی بۆ جێبەجێكردن و سەرپەرشتیكردنی سیستمەكە پێویستن، ناكۆكی و مشتومڕ هەیە و بەو هۆیەوە حكومەت كشاندوویەتییەوە.

لای خۆیەوە توركی عەتبی سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ بە یەكجاری رەتنەكراوەتەوە و بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا ببرێتە ئەنجومەنی نوێنەران و پەسەندبكرێت.

ئاشكرایكرد، بڕیارە حكومەت پێداچوونەوە بە بڕگەكانی پڕۆژەیاساكەدا بكات و گرفتەكانی چارەسەربكرێن بۆ ئەوەی بتوانرێت جێبەجێبكرێت.

بەپێی وتەی مەلا كەریم، لە كاتی پەیڕەوكردنی خزمەتی سەربازیی زۆرەملێدا، مووچەی مانگانەی هەر سەربازێكی عێراقی نزیكەی 700 هەزار دینار دەبێت و دوای دوو ساڵ لە پەسەندكردنی، پڕۆژەیاساكە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. سێ منداڵ لەسەر شەقام و لەناو قەفەزێکدا شەوان رۆژ دەکەنەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: لە ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی ئەڵمانیا دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكومی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكەوت. نوسینگەی سەرۆك وەزیران رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك…
زیاتر ببینە

سەدر و پلاسخارت كۆبوونەوە

جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە نەجەف، لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆبووەوە. بەیانی ئەمڕۆ جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری…
Total
0
Share