کەشناسیی هەرێم: لە ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایکرد، لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە و بۆ سبەی چوارشەممەش بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بە خۆیانەوە دەبینن، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا باران بارین لەکاتەکانى دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات، پاشان لە کاتە درەنگەکانى شەودا باران بارین لەزۆربەى ناوچەکان دەبارێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “شەپۆلێکى باران بارین سبەى تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە بەشێوەى مامناوەند و هەندێک جار لێزمە بارانیش دەبێت و هەندێک کات هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت، هەروەها بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبێت”.

ئاشکراشی کرد، “پلەکانی گەرما دابەزینی زیاتر بە خۆیانەوە دەبینن، خێرایی با چالاک دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاری لەبارەی سەربازیی زۆرەملێوە

بابەتی دواتر

گەشتی زانستیی خوێندنگەکان راگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share