بەڕێوەبەری بەنداوەكە ڕوونكردنەوە دەدات
بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاوی بەنداوی دوكانی زیادكردووە؟ ‏

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕایدەگەیەنێت، بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو كاریگەری لەسەر زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان نەبووە و دەڵێت، “بارانبارین لەم وەرزەدا زیاتر ناوچەییە”.

كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو كاریگەری ئەوتۆی نەبووە لەسەر زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان بەو پێیەی ئەو بارانەی لەم وەرزە دەبارێت زیاتر ناوچەییە و لە ناوچەیەك دەبارێت و لە ناوچەیەكی دیكە نابارێت.

ئاشكرایكرد، لەم وەرزدەدا بارانبارین بۆ دەغڵ و دان سوودی هەیە و كاریگەری لەسەر زیادبوونی ئاستی ئاوی ژێرزەوی نابێت .

بابەتی پێشتر

پارتی بە پلان گەمارۆی خستووەتە سەر سلێمانی

بابەتی دواتر

تونێلی دەربەندیخان كرایەوە و گردبوونەوەیەك ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share