شیعەکان کاندیدانی پۆستی سەرۆکوەزیرانیان بۆ چوار کەس کەمکردەوە

شیعەکان کاندیدانی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقیان بۆ چوار کەس کەمکردەوە و رێککەوتن کە ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکوەزیران، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی بێت.

عەبدولحسێن موسەوی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایکرد، شیعەکان لەسەر خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق رێککەوتوون، ئێستا چوار کەس لە هەمووان لەپێشترن و وەک کاندیدی سەرەکیی دیاریکراون.

وتیشی، ژمارەی کاندیدان لە نۆ کەسەوە کراوەتەوە چوارکەس، کە بریتین لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق، نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانی عێراق: هەرێم و عێراق لەبارەی سیاسەتی گومرگییەوە رێککەوتن

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداد لەسەر سیاسەتی گومرگی رێککەوتن. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراقدا…
Total
0
Share