ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوانی حکومەتن لە دۆسیەی پارە دزراوەکانی عێراق و گەڕاندنەوەی پارەکان و دیاریکردنی تۆمەتباران بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن، گەر پێویست بکات سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن لەو بارەیەوە.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “وردەکاری گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق هێشتا نەگەیشتووە بە ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی دارایی، چاوەڕوانین حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەو بابەتەدا بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “دەبێت پەرلەمان بەدواداچوونی هەبێت بۆ کۆی پرۆسەکە، بە پێی ئەو راپۆرتانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بڵاویدەکەنەوە، لە بڕی پارەکە و ژمارەی ئەو کەسانەی لە دۆسیەکەدا تێوەگلاون، چۆن توانراوە ئەو پارانە وەربگرنەوە”.
ئاشکرای کرد، “ئێمە وەک لیژنەیه دارایی لە هەر قۆناغێکدا پێویست بکات، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و سەرۆکی بانکی رافیدەین و بەرپرسانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بانگهێشت دەکەین و پرسیاریان لێدەکەین،