ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن بە کۆرۆنا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئاماری شەو و ڕۆژی ڕابردووی توشبوون و مردنی بە کۆرۆنا لە هەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند 372 کەس توشی کۆرۆنا بوون و 12 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لەماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا لە هەولێر 110 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لە سلێمانی 58 حاڵەت، دهۆک 183 حاڵەت، لە گەرمیان 16 حاڵەت، هەڵەبجە چوار تووشبوون و لە ڕاپەڕینیش یەک حاڵەت تۆمارکراوە”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 12 مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیانلەدەستداوە، لەوژمارەیەش دوو مردن لە هەولێر، چوار کەس لە سلێمانی و چواریش لە دهۆک گیانیانلەدەستداوە، لە هەریەکە لە گەرمیان و ڕاپەڕینیش یەک کەس گیانیلدەستداوە”.

بابەتی پێشتر

سبەی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لەسەر چی کۆدەبنەوە؟

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی عێراق: لە بەرژەوەندیی ئێران نییە دەست لە عێراق وەربدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share