تەندروستیی جیهانی بە پەتا دایناوە.. نەخۆشییەکی نوێ و ترسناک زانایانی سەرقاڵ کردووە

دوای ئەوەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی نەخۆشیی “X”ی خستە لیستی پەتا جیهانییەکانەوە سەرەڕای نهێنیی زۆر و شاراوەیی زانیارییەکان لەبارەی نەخۆشییەکەوە، ئێستا زانایانی جیهان بە کۆمەڵ لە هەوڵی دۆزینەوەی ڤاکسینێکدان بۆ نەخۆشییەکە.

لە یەکەم هەوڵدا زانایانی بەریتانی دەستیان کردووە بە پەرەپێدانی ڤاکسینێک دژی پەتای داهاتوو کە بەهۆی “نەخۆشی ئێکس”ی نهێنییەوە دروست دەبێت.

نزیکەی ٢٠٠ زانا لە تاقیگە ئەمنییەکانی پۆرتۆن داون لە ویلچایر کاردەکەن، ئەم تاقیگەیە لەلایەن دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا بەڕێوەدەبرێت.

پرۆفیسۆر دام جێنی هاریس، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا (UKHSA) رایگەیاند، ئەوەی هەوڵی بۆ دەدەین دڵنیابین لەوەی وڵاتەکە ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوە لە ئەگەری سەرهەڵدانی نەخۆشییەکی نوێ بەناوی ئێکس.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هیوادارین بتوانین رێگری لە پەتاکە بکەین، بەڵام ئەگەر نەتوانین، دەبێت هەنگاوی بۆ بنێین، هەر بۆیەش لە ئێستاوە دەستمان کردووە بە پەرەپێدانی ڤاکسین و چارەسەر بۆ بنبڕکردنی.”

جگە لەوەش روونیکردەوە کە گۆڕانی کەشوهەوا و گۆڕانی دانیشتووان ئەگەری تووشبوون بە پەتایەکی دیکەی دوای کۆرۆنا زیاد دەکات، وەک ئەوەی دەیبینین مەترسییەکان لە ئاستی جیهانیدا بەرزدەبنەوە.

جێگای سەرنجە پێشتر هەندێک لە زاناکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە نەخۆشیی X دەتوانێت لە گۆڕانکارییەکەوە لە ڤایرۆسەکانی ئەنفلوەنزادا گەشە بکات، وەک ئەو گۆڕانکارییەی کە بووە هۆی سەرهەڵدانی سورێژەی کوشندەی ئیسپانی کە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا نزیکەی 25 ملیۆن کەسی کوشت.

هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەکرێت لە گۆڕانکاریی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزای باڵندەوە سەرهەڵبدات، هەرچەندە ئەم جۆرە ڤایرۆسە تەنها لە نێوان ئاژەڵەکاندا دەگوازرێتەوە، بەڵام گۆڕانکاری لە پێکهاتەی بۆماوەیی ڤایرۆسەکەدا رەنگە ببێتە هۆی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ.

بابەتی پێشتر

تەرمی ئەو گەنجەی چوار رۆژ لەمەوبەر لە دەربەندی رانیە خنکا دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

بەشێکی پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share