لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی گەشیتە بەرزترین ئاست لە دوو ساڵی رابردوودا، هەر دۆلارێک بەرامبەرە بە هەزار و 450 دیناری عێراقی.
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی 100 دۆلار لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بەرامبەرە بە 149 هەزار و 450 دیناری عێراقی.
پێشتر جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ کەمبوونەوەی خستنەڕووی ئەو دراوە لەلاین بانکی ناوەندی و خواستی زۆری بانکە ئەهلییەکان بۆ کڕینی دۆلار دەگەڕێتەوە.