حكومەتی هەرێم زیاتر لە یەك ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی دوكان خەرجدەكات
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێم بە ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی گشتیی ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردن و خەرجكردنی بڕی یەك ملیار و 441 ملیۆن و 800 هەزار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی دوكان درا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی پلاندانان ڕاسپێردرا تا وەكو كاری پێویست بكات بۆ ڕیزبەندكردنی پلانی پڕۆژەكانی ساڵی 2022-2023 لە چوارچێوەی بەشە بودجەی وەبەرهێنانی تەرخانكراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.